هەواڵ
شێوازی لێخۆشبوون له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی‌ ئاوی ماڵان ده‌خرێته‌ڕوو
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ كاركردن به‌پێوه‌ری‌ ئاوی ماڵان و شێوازی وه‌رگرتنی پاره‌ی‌ ئاو له‌ هاولاَتیان ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش زانیاری له‌باره‌ی‌ لێخۆشبوونی‌ هاوڵاتیان له‌وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ ئاو بۆماوه‌یه‌كی‌ سنوردار ئاشكراده‌كات.

ئامانج جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی سلێمانی‌ له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌شێكی‌ زۆری‌ گه‌ڕه‌كه‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ سه‌ردانیان كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پێوه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ئاوی خواردنه‌وه‌ و هه‌ر كات پرۆسه‌كه‌ كۆتایی هات، وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ ئاو به‌گوێره‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پێوه‌ره‌كه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ئاو ده‌بێت.

وتیشی‌: له‌ئێستادا تیمه‌كانمان ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام سه‌ردانی‌ گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پێوه‌ره‌كان و  چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك كه‌ له‌پێوه‌ره‌كاندا هه‌بێت.

له‌باره‌ی‌ بڕیارێكی‌ پێشتریش كه‌ تایبه‌ت بوو به‌لێخشبوونی‌ هاوڵاتیان له‌وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆماوه‌ی‌ چوار مانگی یه‌كه‌م، ئامانج جه‌لال باسی له‌وه‌شكرد، پێشنیازه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌یه‌ كه‌ماوه‌ی‌ چوار مانگ و بۆ هه‌ر مانگێك بڕی دوو هه‌زار دینار لێخۆشبوون له‌وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بكرێت له‌به‌رامبه‌ر دانانی‌ ئه‌و پێوه‌ره‌.

رونیشیكرده‌وه‌،"هه‌ر كاتێك كاری‌ تیمه‌كانمان به‌كۆتاهات دوایین بڕیاریش له‌باره‌ی‌ شێوازی لێخۆشبوونی‌ هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر دانانی‌ پێوه‌ره‌كه‌ و كاركردنه‌كه‌ی‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 11:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.