هەواڵ
بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌و دانانه‌وه‌ی پشووی‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ی مامۆستایان ده‌درێت
لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی گرنگ له‌باره‌ی‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان و دانانه‌وه‌ی‌ پشووی‌ ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ بۆ مامۆستایان ده‌دات، سه‌رۆكی‌ لقه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌كان ئاراسته‌ی‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت.

 دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند:"  ئه‌مڕۆ  9ی10ی 2018 وه‌ك لقی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی‌ خوێندنی‌ ساڵی‌ 2018-2019.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان درا، جگه‌له‌وه‌ش دانانی‌ پشووی ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ بۆ خوێندنگه‌كان له‌م قۆناغه‌دا پێویست و گرنگه‌.

ئاشكراشیكرد، بڕیاریشدرا نوسراوێك ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ دارایی بكرێت سه‌باره‌ت  به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ به‌رزه‌ موچه‌ بۆ مامۆستایان، له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ رابردوودا كه‌ ئه‌و به‌رزه‌ موچه‌یه‌ بۆ مامۆستایان ئه‌ژمار نه‌كراوه‌.

راشیگه‌یاند: یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ، چاره‌نووسی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی‌ مامۆستایان بوو، كه‌ پێویسته‌  تا ئه‌و كاته‌ی‌ پاشكه‌وتی‌ موچه‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌، پشووی رۆژانی‌ شه‌ممه‌ بۆ مامۆستایان و خوێندكاران هه‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش داواكاری به‌شێك له‌ دایكان و باوكانی خوێندكاران بووه‌.

سه‌رۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان، وتیشی: له‌ ئێستادا مامۆستایان 75%ی موچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن، بۆیه‌ پێویسته‌ رۆژانی‌ شه‌ممه‌ بكرێته‌ پشوو له‌ خوێندنگه‌كان، تا ئه‌وكاته‌ی‌ پاشكه‌وته‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی‌ مامۆستایان، كه‌ رۆژی 11ی 10ی 2018 له‌شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاره‌كانی‌ ئێمه‌ تاوتوێ بكرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ داواكانی‌ ئێمه‌ ده‌دات، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیار و راسپارده‌كانی‌ لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان بدات و كاریان له‌سه‌ر بكات.



SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 7:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.