هەواڵ
مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر‌ ڕێگری له‌ كۆسره‌ت ره‌سول له‌هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌ ڕاگه‌یاندی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌درو ده‌خاته‌وه‌ ‌ كه‌ گوایه‌ دوێنێ‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان رێگای‌ پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شاری‌ هه‌ولێر .


 ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌؛
له‌ دوێنیه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌رو په‌یچی‌ سوشیالمیدیای‌  ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنی‌ ڕاستیه‌كان‌و جه‌واشه‌كردنی‌ خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكی‌ بێ‌ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ دوێنێ‌ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان رێگای‌ پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شاری‌ هه‌ولێر.
 سه‌رله‌به‌ری‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ ڕاستیان نیه‌‌و دروستكراون‌و به‌ مه‌رامی‌ تێكدانی‌ ئارامی‌ كوردستان‌و  دڵه‌راوكێی‌ لای‌ كۆمه‌لاَنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بلاَوده‌كرێنه‌وه‌و دڵنیاین خه‌ڵكی‌ كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پروپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ بلاَوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نیه‌. 

راگه‌یاندنی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ 
یه‌كێتیی‌ نیشتمایی‌ كوردستان 
9/10/2018


SNN:

  2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 11:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.