هەواڵ
SNN ناوی‌ ئه‌و گوندانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ بڕیاری‌ تاپۆكردنیان ده‌رچوه‌
شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ناوی‌ 23 گوندی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكراده‌كات كه‌ نه‌خشه‌كانیان په‌سه‌ندكراوه‌و بۆیان تاپۆده‌كرێت، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و گوندانه‌ ده‌كات و داوایان لێده‌كات فۆڕمی‌ زانیاری‌ پڕبكه‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوێكی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هه‌ریه‌ك له‌گونده‌كانی‌ (مه‌لا داود، خێوه‌ته‌، كانی‌ به‌ردینه‌، كه‌ڵه‌كن، قوله‌ره‌یسی‌ خواروو، قوله‌ره‌یسی‌ سه‌رو، خه‌لیفاوا، باوه‌گێلدی‌،ئاوباره‌، كانی‌ گۆمه‌، كه‌نه‌سوره‌، قڕگه‌، ژاڵه‌ی‌ خواروو، ژاڵه‌ی‌ سه‌رو، ڕازیانه‌ی‌ نوێ‌، ڕازیانه‌ی‌ كۆن، به‌رده‌كه‌ڕ، سه‌ماوات، شێخ وه‌یساوا، قه‌ره‌تۆغان، كانی‌ شینكه‌، هوانه‌، ناوگردان) نه‌خشه‌كانیان په‌سه‌ندكراوه‌.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ داوا له‌دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كراوه‌ هه‌رچی‌ زوه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆڕمی‌ زانیاری‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ تاپۆكردنه‌كانیان ده‌ستپێبكرێت.

بۆ ئه‌وه‌ش شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌، پێویسته‌ تاوه‌كو ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 28ی‌ 11ی‌ 2018 فۆڕمی‌ زانیاری‌ پڕبكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌دوای‌ ئه‌و كاته‌ هیچ فۆڕمێك ناكرێت و مافیان ده‌فه‌وتێت.


SNN:

سۆران سه‌عید

 هەفتە پێشتر - Oct 10 2018 11:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.