هەواڵ
ئه‌مڕۆ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ موچه‌و پاشه‌كه‌وت و پشوه‌وه‌ ده‌درێت
یه‌كێتیی‌ مامۆستایان هه‌ڵوێستی‌ كۆتایی خۆی له‌باره‌ی‌ بڕیارو ڕاسپارده‌و پێشنیازه‌كانی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌و دانانه‌وه‌ی‌ پشوی ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ ئاشكراده‌كات، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌وه‌ ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و بڕیارو ڕاسپاردانه‌ی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان تاووتوێده‌كرێت".

مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "وه‌ك لقه‌كانی‌ مامۆستایان له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كاندا ده‌توانن پێشنیازو داواكاری بخه‌نه‌ڕوو، جگه‌له‌وه‌ش مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتیی‌ مامۆستایانیش سێ مانگ جارێك كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی ئه‌نجامده‌دات و بڕیارو ڕاسپارده‌و پێشنیازی لقه‌كان تاووتوێده‌كات و دواتر بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ ده‌دات".

وتیشی‌:"ئه‌مڕۆ 11ی 10ی 2018 كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتیه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت و یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تاووتوێكردنی‌ ئه‌و ڕاسپارده‌و پێشنیازانه‌ی‌ لقی سلێمانی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانی‌ كوردستانه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ئه‌و پێشنیازانه‌ دكرێت كه‌ له‌لایه‌ن لقه‌كانه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ ده‌كرێن و هه‌ر پێشنیازو ڕاسپارده‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایاندا بێت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن و بۆسه‌رو خۆیانی‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان له‌دوو ڕۆژی‌ ڕابردودا كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو تێیدا چه‌ندین بڕیارو پێشنیازیان گه‌ڵاڵه‌كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌و چاره‌نوسی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان و دانانه‌وه‌ی‌ پشوی ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران و مامۆستایان.


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 8:44AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.