هەواڵ
ناوی‌ خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان راده‌گه‌یه‌نرێت
وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، واده‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆخوێندنی‌ ساڵی‌ 2018بۆ 2019 ئاشكراده‌كات و به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت"كه‌مترین نمره‌ی‌ وه‌رگیراوانیش ئاشكراده‌كرێت و ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌رێگه‌ی‌ سایتی‌ زانكۆلاین بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

هێمن شوانی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان به‌SNNی‌ راگه‌یاند: بڕیاره‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 11ی‌10ی‌2018، له‌كاتژمێر 12:30 خوله‌كدا، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان رابگه‌یه‌نرێت.

وتیشی‌:"له‌و كۆنگره‌یه‌دا ورده‌كاری‌ هاتنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان بۆ زانكۆو په‌یمانگاكان ده‌خرێته‌روو، كه‌مترین نمره‌ی‌ وه‌رگیراوانیش بۆ زانكۆو په‌یمانگاكان ئاشكراده‌كرێت".

دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆنگره‌كه‌ش"ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌رێگه‌ی‌ سایتی‌ زانكۆلاین بڵاوده‌كرێته‌وه‌"، خوێندكاران ده‌توانن له‌وێوه‌ ناوه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌ تاوه‌كو بزانن له‌ چ زانكۆو په‌یمانگایه‌ك وه‌رگیراون.

بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکان کلیک بکە


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 11:31AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.