هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی هۆشداری به‌هاوڵاتیان ده‌دات..تایبه‌ته‌ به‌م ده‌رمانانه‌
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداریی به‌هاوڵاتیان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمان ده‌دات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر ده‌رمانێك بدرێت به‌هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێویسته‌ له‌ژێر چاودێری پزیشیكدا بێت".

د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی بواری جوانكاریی و فرۆشتنی ده‌رمانی تایبه‌ت به‌جوانكاری و كێش زیادكردن و كێش كه‌مكردن، پێویسته‌ پزیشكی پسپۆڕیان هه‌بێت، به‌بێ پزیشكیش هیچ سه‌نته‌رێك مۆڵه‌تی كاركردنی پێنادرێت".

وتیشی:"هه‌ر ده‌رمانێك بدرێت به‌هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێویسته‌ له‌ژێر چاودێری پزیشیكدابێت و له‌دوای به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش هه‌رگرفتێكیش بۆ هاوڵاتیه‌كه‌ دروستبێت، پێویسته‌ هاوڵاتیه‌كه‌ بۆ زانینی گرفته‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ لای پزیشكه‌كه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه‌می هۆشیاری خه‌ڵك وایكردوه‌ به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌رمان ده‌كڕن و به‌كاریده‌هێنن، پابه‌ندنابن به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و دواتر گرفتی ته‌ندروستیان بۆ دروستده‌بێت".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 12:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.