هەواڵ
زیاتر له‌ 39 هه‌زار خوێندكار له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان وه‌رده‌گیرێن
وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناوی‌ خوێندكارانی‌ وه‌رگیراوی‌ له‌زانكۆو په‌یمانگاكان بۆ خوێندنی‌ ساڵی‌ 2018بۆ 2019 ئاشكراكرد، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندكارانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زیاتر له‌ 39 هه‌زار خوێندكار وه‌رگیراون و كه‌مترین كۆنمره‌ی‌ وه‌رگرتنیش به‌ڕێژه‌ی‌ 60.143 ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ 11ی‌ 10ی‌ 2018، د.خه‌تاب شێخانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندكاران له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا واده‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان بۆخوێندنی‌ ساڵی‌ 2018بۆ 2019 ڕاگه‌یاندو داوای‌ له‌خوێندكاران كرد له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌توانن ناوه‌كانی‌ خۆیان بدۆزنه‌وه‌.

وتیشی‌:"به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی‌ ڕابردوو بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی‌ 20 ڕۆژ زوتر ناوه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ساڵانی‌ داهاتوش پێش (1ی‌ 9) ڕایبگه‌یه‌نین،  هه‌موو سیستمه‌كه‌ به‌ئۆنلاین بوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی‌ وه‌رگیراوانیش له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ئاشكرایكرد، "بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن 39 هه‌زارو 57 كورسی‌  به‌سه‌رجه‌م سیستمه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خوێندكار له‌زانكۆو په‌یمانگاكان دانراوه‌، 28 هه‌زارو 609 خوێندكار وه‌رگیراون، وه‌رگیراوانیش به‌ڕێژه‌یی‌ زیاتره‌ له‌ 53%، له‌زانكۆو په‌یمانگا حكومیه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌هۆی‌ هه‌بونی‌ كورسی‌ به‌تاڵ له‌به‌شه‌كان ده‌گۆڕێت و به‌رزده‌بێته‌وه‌".

بۆ وه‌رگرتنی‌ خوێندكارانیش له‌زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "زانكۆ تایبه‌ته‌كان پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنیان ته‌واو نه‌بوه‌، هه‌فته‌یه‌كی‌ دیكه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌وان 25 هه‌زار كورسیان هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، كه‌مترین  كۆنمره‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ له‌زانكۆو په‌یمانگاكان  وه‌رگیراوه‌ 60.143 نمره‌ بوه‌، كاتی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانیش له‌سبه‌ینێ كاتژمێر 10ی‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، خوێندكارانیش ده‌توانن له‌ماڵپه‌ڕی‌ زانكۆلاین ناوه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌چ زانكۆو په‌یمانگایه‌ك وه‌رگیراون.

بۆ سكاڵاكانیش وتی‌:"تۆماركردنی‌ سكاڵاش هه‌ر له‌سبه‌ینێ تاوه‌كو 20ی‌ 10ی‌ 2018  ده‌بێت، خوێندكاران ده‌توانن سكاڵا پێشكه‌شبكه‌ن، ده‌ستپێكردنی‌ ده‌وامیش بۆ خوێندكارانی‌ وارگیراو له‌21ی‌ 10ی‌ 2018 ده‌ستپێده‌كات".

بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌نجامه‌كان كلیك بكه‌


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 1:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.