هەواڵ
سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران..له‌فه‌یسبوكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنیان به‌چه‌كه‌وه‌ كردوه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ به‌چه‌كه‌وه‌ كردوه‌، هاوكات زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و هۆشداریده‌دات.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا هاتوه‌ ((هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را)، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنی به‌چه‌كه‌وه‌ كردوه‌)).

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، پاشئه‌وه‌ی زانیاری كۆكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌، ئه‌مڕۆ 11ی‌ 10ی‌ 2018 هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهه‌ڵات، توانییان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌، له‌ئێستاشدا تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ له‌دایكبوی ساڵی‌ 1993یه‌و دانیشتوی شاری سلێمانیه‌، به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 21ی چه‌ك ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیپێكردوه‌.

ئه‌وه‌شی‌ به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی 7ی‌ 10ی‌ 2018  هێزه‌كانیان چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنیان به‌چه‌كه‌وه‌ كردبوو.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ هۆشداریده‌دات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌هه‌ڵمه‌ت و گه‌ڕان پشكنینه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌نایاسایی كڕین و فرۆشتن به‌چه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی یاسا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 1:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.