هەواڵ
لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانی‌
یه‌كێتیی لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پێكده‌هێنێت و سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لیژنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌به‌دواداچون"، ده‌شڵێت:"یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانیش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان".

ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و لیژنه‌ی له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا پێكهێنرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و تانه‌كان، به‌رده‌وامن له‌كاره‌كه‌یان و به‌دواداچونی خۆیان ده‌كه‌ن".

وتیشی:"دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئه‌و لیژنه‌یه‌ هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكراده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی‌ سكاڵاكانیش سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئاشكرایكرد، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانیش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چه‌ندنین سندوقیش قردێله‌ی سوریان لێدراوه‌".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 2:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.