هەواڵ
دوو فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ی كارتی نیشتیمانی ده‌كرێنه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كارتی نیشتیمانی دوو فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ی كارتی نیشتیمانی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 34 فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی بكرێته‌وه‌".

ڕائید شێركۆ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتیمانی له‌پارێزگای سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "دوای كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی سیروان و خورماڵ، له‌به‌رنامه‌ماندایه‌، له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژی داهاتودا دوو فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ی كارتی نیشتیمانی له‌سه‌یدسادق و پیره‌مه‌گرونیش بكه‌ینه‌وه‌".

وتیشی:"له‌سنوری پارێزگای سلێمانی پێویسته‌ 34 فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی بكرێته‌وه‌و تائێستا 19 فه‌رمانگه‌مان كردۆته‌وه‌، به‌رده‌وامده‌بین تا هه‌ر 34 فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتیمانی له‌پارێزگای سلێمانی ئاشكراشیكرد، "ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوش دوو فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ی كارتی نیشتیمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌كاتی خۆیدا ناوی شوێنی فه‌رمانگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 2:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.