عیراق په‌یامێك ئاراسته‌ی جوتیارانی هه‌رێم ده‌كات.."چاوه‌ڕوان مه‌بن"
له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ی ساڵانی ڕابردوی گه‌نمی جوتیارانه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌درێت و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا وه‌زیری بازرگانی عیراق پێیڕاگه‌یاندین چاوه‌ڕێی پاره مه‌كه‌ن تاوه‌كو حكومه‌تی نوێ داده‌مه‌زرێت".
غه‌ریب مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند، "بڕی 603 ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016و 2017) لای حكومه‌تی به‌غدا ماوه، كه كه‌مترینیان پاره‌ی ساڵی 2014یه كه نزیكه‌ی 61 ملیار دیناره‌و كێشه‌كه به‌هه‌ڵواسراوی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ماوه‌ته‌وه".
وتیشی:"چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له‌كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی ناوه‌ند چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه بیروبۆچونی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو جیاوازه له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عیراق له‌باره‌ی هه‌مان كێشه‌وه قسه‌مانكرد، ئه‌و پێیڕاگه‌یاندین، له‌م قۆناغه‌دا چاوه‌ڕێی پاره مه‌كه‌ن تاوه‌كو حكومه‌تی نوێ داده‌مه‌زرێت".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش هه‌وڵێكی جدی دیكه‌ی ده‌وێت له‌جارانی پێشوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا، چونكه له‌پێشوتردا حكومه‌تی هه‌رێم زۆر خه‌مساردانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پاره‌ی جوتیاراندا كردوه".
SNN:هه‌ورامان هاشم
4 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 2:43PM
|