بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی پارتی دەكات
بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت لەگەڵ پارتی كۆبوونەوە ئەنجامبدەن تەواوی كێشەكان چارەسەر دەبێت و ئاشكراشیكردەكات بەزووترین كات پۆستی پارێزگاری كەركووك وەردەگرینەوە و دەشڵێت: كورد بەیەكەوە بێت هەمووشتێك دەتوانێت بكات.
بافڵ تاڵەبانی لە شاری بەغدا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: دەبێت هەموو لایەنە كوردستانییەكان یەكبگرنەوە بە یەكڕیزی و یەكدەنگی دەتوانین بەرگری لە خۆمان بكەین و مافەكانی كورد زامن بكەین.
وتیشی: بەزووترین كات پۆستی پارێزگاری كەركوكیش وەردەگرینەوە و ئەگەر لایەنە سیاسییەكان رێكبكەوین و لەگەڵ برایانی پارتی دابنیشین كێشەكان هەمووی چارەسەر دەبێت.
بافڵ تاڵەبانی لەو لێدوانەیدا بۆ رووداو، سەبارەت بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ لایەنەكان، وتیشی: پەیوەندییەكانمان زۆر باشە، هەرگیز ئەم شتانە بە شتی شەخسی وەرناگرین، سیاسەت سیاسەتە، جەنابی كاك مەسعود بەڕێزە وەكو مامی خۆمە، هەموو ئەو برادەرانە ئیحترامێكی تایبەتمان هەیە و عیلاقەكەشمان زۆر زۆرباش دەبێت لەگەڵ هەموو حزبەكان نەك هەر لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ گۆڕان و لەگەڵ هەموو لایەك، كورد یەكبگرێت، كورد بەیەكەوە بێت هەمووشتێك دەتوانێت بكات، كەس ناتوانێت رێمان لێبگرێت، كە ئێمە بەیەكەوەنین ئەوسا خەڵك فرسەت دەبینێت و زەرەرمان لێدەدات.
SNN:بەشی هەواڵ
4 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 3:09PM
|