هەواڵ
هۆشداری بە باخچەكانی منداڵان دەدرێت
پەروەردەی سلێمانی روونكردنەوە دەدات لەبارەی دەوامی باخچەكانی منداڵان و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتیش رایدەگەیەنێت، دەوامی باخچەكانی منداڵان كراوە بەدوو شەفت و هۆشداریش دەدات، ئەگەر باخچەكانی منداڵان پابەندی دەوام نەبن، ئەوە سزا دەدرێن.

نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، بەSNNی راگەیاند:هیچ بڕیارێك نەدراوە كە لەكاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دەوامی باخچەكانی منداڵان نەمێنێت و بەهیچ شێوەیەك دەوامی ئەو باخچانە لەوكاتەدا كۆتایی نایەت.
وتیشی:"بەهۆی ئەوەی ژمارەی منداڵان زۆربووە، بۆیە دەوامی زۆربەی باخچەكانی منداڵان لەشاری سلێمانی بووە بەدوو دەوام، وەجبەیەك تاكاتژمێر 12ی نیوەڕۆیەو ئەوەی تریش تاكاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆیە".

بەوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، ئەگەر كاری لەوشێوەیە هەبێت، ئەوە لێپرسینەوە دەكرێت و رێوشوێنی كارگێڕی توند دەگیرێتەبەرو هەر باخچەیەكیش پابەند نەبێت سزا دەدرێن.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 4:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.