هەواڵ
شەپۆلێكی خۆڵبارین روو لە هەرێم دەكات
شەپۆلێكی خۆڵبارین، شاری دهۆك دەگرێتەوەو مەدودای بینینیش كەمدەكاتەوە، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەكانیش پێشبینی دەكات كاریگەری خۆڵبارینەكە بگاتە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، كە وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، شەپۆلێكی خۆڵبارین شاری دهۆك و دەوروبەری گرتۆتەوەو مەودای بینین 100 مەترە، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەو تۆز و خۆڵە لەهەندێ شوێنی شاری هەولێریش بوونی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینیشی كردووە كارگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە، بگاتە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم.


SNN:

بەشی هەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 4:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.