هەواڵ
10 داواكاری لەبارەی چاككردنی دۆخی مامۆستایانەوە پەسەندكرا
كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان كۆتایی هات و 10 داواكاریی تایبەت بە موچەو گوزەرانی مامۆستایان پەسەندكراو سەرۆكی لقی سلێمانی ئەو یەكێتییەش، وردەكاریی داوكارییەكان ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە كار لەسەر داواكارییەكان دەكەین".

دڵشاد مەجید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ 11ی 10ی 2018ی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایاندا، 10 داواكاری تایبەت بە موچەو گوزەرانی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان پەسەندكراو بڕیاریشدرا لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەو كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمەوە، كاری جدییان لەسەر بكرێت.

لەبارەی ناوەڕۆكی داواكارییەكانیشەوە، وتی:" داوامانكردووە نوسراو ئاراستەی حكومەتی هەرێم بكرێت بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەو دیاریكردنی چارەنووسی موچە پاشەكەوتكراوەكان و دروستكردنی ژمارەی بانكی بۆ موچە پاشەكەوتكراوەكان، هەروەها دابینكردنی موچە بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا".

راشیگەیاند، هەروەها داوامانكردووە كە میلاك بۆ وەزارەتی پەروەردە دابینبكرێت و گۆڕینی ناونیشانی وەزیفی گرێبەستە كاتییەكان بۆ هەمیشەیی، لەگەڵ پێدانی ئەولەویەت بە دامەزراندنی وانەبێژەكان، نوسراویش بكرێت بۆ وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بەرزەموچە (ترفیع) لەموچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و موچەی خانەنشینیش هاوتای بەغدا بكرێت.

سەبارەت بە پێدانی رۆژێك پشوو بەمامۆستایان، دڵشاد مەجید رایگەیاند، بڕیاردرا كاری جدی بكرێت لەسەر كردنی رۆژانی شەممە بە پشووی فەرمی، وەك لە عیراقدا كاری پێدەكرێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە یەكێتیی مامۆستایان كاری جدی لەسەر ئەو داواكارییانە دەكات.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 4:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.