هەواڵ
دواین نرخی دۆلارو نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 11ی 10ی 2018 لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێم، بەهای دۆلار بەرزبۆوەو نرخی‌ نەوتیش لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا دابەزی.

نوسینگەی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد كە بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمریكی 121 هەزارو 150 دینار.

100 یۆرۆ 139 هەزارو 500 دینار.

100 پاوەن 157 هەزار دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزار دینار.

100 لیرەی توركی 20 هەزار و 250 دینار.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 121 هەزار دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردوە، بەشێوەیەك ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 81 دۆلارو 66 سەنت دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە 81 دۆلارو 75 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو. 


SNN:

بەشی هەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 4:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.