هەواڵ
هەمواركردنەوەی كورسی كۆتاكان شكستدەهێنێت .. هۆكارەكەی ئاشكراكرا
هەوڵی ئێزدییەكان بۆ تەرخانكردنی كورسی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان شكست دەهێنێت و پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت: سەرۆكایەتی پەرلەمان رێگریكرد لەهەمواركردنەوەكە، بۆیە پێویستە لەخولی داهاتوو هەموار بكرێتەوەو ئەو پێكهاتەیەش نوێنەری لە پەرلەمان هەبێت.

سرود سەلیم، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپێكهاتەی كلدوئاشوور، بە SNNی راگەیاند: پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پڕۆژەیاسایەك پێشكەشكرا بۆ هەمواركردنەوەی مادەی 36ی یاسای هەڵبژاردن، كە تایبەتە بەكورسی كۆتاكان، بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان رازی نەبوو بخرێتە بەرنامەی كارەوەو گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

وتیشی: "پێویستە لەخولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسایەك بۆ ئەو بابەتە پێشكەش بكرێت، بۆئەوەی پێكهاتەكان خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، نەك لەلایەن حزبەكانەوە بێت".

رەتكردنەوەی ئەو پرۆژەیاسایە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە، لەكاتێكدایە، جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، لەمیانەی دوو دیاری جیادا لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتە ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی ئەنجومەنی رۆحانی كوردانی ئێزدی، لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، كە داوایانكردبوو یاسای كۆتا هەماربكرێتەوەو كورسی كۆتا بۆ پێكهاتەی ئێزدی و پێكهاتەكانی تر دابین بكرێت، بەڵێنی پێدابوون دەستپێشخەرییەكەیان بەهەند وەربگرێت و ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی بكات، بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 5:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.