هەواڵ
یەكێتی قەبارەی خۆی لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەسەر لێدوانی بەرپرسانی باڵای پارتی لەبارەی پێكهاتەی حكومەتی نوێی هەرێم، دێتەدەنگ و بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، "پشك و قورساییمان لەكابینەی نۆیەم زۆرتر دەبێت".

لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتیی، بەSNNی راگەیاند، هەرچەندە لەسەر ئاستی باڵای پارتی قسە لەسەر شێوازی حكومەتی داهاتووی هەرێم و مامەڵەكردن لەگەڵ یەكێتی دەكرێت، بەڵام تائێستا ئەو قسانە هەڵوێست و بڕیاری رەسمی ئەو حزبە نییە.

لەبارەی ئەوەی كە پارتی ئاماژەی بۆ دەكات كە گوایە لەپێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بەپێی قەبارەی خۆی مامەڵە لەگەڵ یەكێتی دەكرێت، لەتیف نێرەوەیی وتی:"لەكابینەی ئێستای حكومەتی هەرێمیش هەر بەپێی ژمارەی كورسییەكان مامەڵە لەگەڵ یەكێتی كراوەو هیچ كام لە سێ سەرۆكایەتییەكەی (هەرێم، حكومەت، پەرلەمان)ی بەدەستەوە نەبوو، لەپۆستی وەزارەتەكانیش هیچ وەزارەتێكی سیادی بە یەكێتی نەدراو لەڕێگەی رێكەوتنێكی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەكانی تر، سزای یەكێتی درا".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، بەهەر پێوەرێك بێت، ئێستا یەكێتی هێزی دووەمە لەهەرێمی كوردستان و بەراورد بە كابینەی داهاتوو، پشكمان لەكابینەی نۆیەم زیاتر دەبێت و دەستكراوتر دەبین.

راشیگەیاند، یەكێتی و پارتی لەژێر باری بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشدان و هیچ كامیان ناتوانن بە تەنها حكومەت پێكبهێنن.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 6:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.