هەواڵ
هەرێم هەناردەكردنی مریشك قەدەغە دەكات... نرخەكەی هەرزان دەبێتەوە
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لەناوخۆی هەرێم، هەناردەكردنی مریشك بۆ ناوچەكانی عیراق قەدەغە دەكرێت، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش هۆشداری دەداتە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان و رایدەگەیەنێت: هەر كەسێك مریشك هەناردە بكات، سزادەدرێت.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لەناوخۆی هەرێم، ماوەی چوار ڕۆژە هەناردەكردنی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق قەدەغە كراوە.

وتیشی: ئەگەر هەناردەكردنی مریشك قەدەغە نەكرایە، ئێستا نرخی یەك كیلۆ دەگەیشتە زیاتر لە چوار هەزار دینار، بەهۆی بڕیارەكەوە نرخەكەی دابەزیوەتەوە بۆ سێ هەزار دینار و دابەزینی زیاتریش بەخۆیەوە دەبینێت.

جەختیشی لەوەكردەوە، دوای بڕیارەكە، هەر كەسێك مریشك هەناردە بكات، لەبازگەكان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵیش، سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئاماژەی بەوەشكرد، پێیوستە وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان و هۆبەی پەلەوەری بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان، كۆنتڕۆڵ و رێكخستن بكەن لە داخڵكردنی جوجكە، بەوەش نرخەكان ئاسایی دەبنەوە، ئەگەر خاوەن كێڵگەكان بەدەر لەڕێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ جوجكە داخڵ بكەن، خۆیان زەرەرمەند دەبن، خاوەن كێَڵگە هەبووە 40 ملیۆن دیناری زەرەر كردووە.

ئەمەش لەكاتێكدا پێشتر بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەلێدوانێكیدا بە SNNی ڕاگەیاندبوو، هەركات نرخی كیلۆیەك مریشك بگاتە 3500 دینار، هەناردەكردنی بۆ باشوری عیراق قەدەغە دەكرێت.


SNN:

سۆران سەعید

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 7:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.