هەواڵ
خۆڵبارین كۆتایی دێت.. په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، پێشبینیده‌كات له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتۆته‌وه‌، كۆتایی پێ بێت و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووشه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی جیاواز باران ببارێت، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانیش په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات.

ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ له‌كاته‌كانی كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆوه‌ ناوچه‌كانی دهۆك و ته‌له‌عفه‌ری گرته‌وه‌و پاشان مه‌خمورو به‌شێكی هه‌ولێری گرته‌وه‌، به‌ڵام دواتر ناوچه‌كانی هه‌رێمی به‌گشتی گرته‌وه‌، كه‌ له‌بیابانه‌كانی سعودیه‌و باكوری ئه‌فریقیاوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

وتیشی:" ئاستی بینین له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم بۆ كه‌متر 100 مه‌تر دابه‌زیوه‌، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی (ڕه‌بۆ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، چاو، سینگ)یان هه‌یه‌، خۆیان بپارێزن بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ریان دروست نه‌كات ".

هاوكات، بژار ئه‌كره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ خێرایی (با)، ڕێژه‌ی خۆڵبارینه‌كه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كو سبه‌ینێ هه‌ینی، به‌ته‌واوی كاریگه‌ری ئه‌و خۆڵبارینه‌ له‌سه‌ر هه‌رێم نه‌مێنێت و له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتووشدا چڕی خۆڵبارینه‌كه‌ كۆتایی پێ بێت.

سه‌باره‌ت به‌پێشبینییه‌كانیشیان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو، بژار ئه‌كره‌م وتی: "پێشبینیده‌كه‌ین له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ئاسمانی هه‌رێم هه‌ورو نیمچه‌ هه‌وربێت و له‌ناوچه‌ جیاجیاكانیش به‌بڕی جیاواز باران ببارێت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 8:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.