هەواڵ
یه‌كێتی‌ دڵنیایی ده‌دات.. 17%ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌چه‌سپێنن
فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق، ته‌رخانكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی كه‌متر له‌ 17% بۆ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی 2019ی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و حزبه‌ش، دڵنیایی به‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت ئێمه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی‌ كورد شه‌ڕی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم وزیادكردنی‌ بۆ 17% ده‌كه‌ین.

جه‌مال شكور، په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستادا ناتوانرێت پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2019ی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكرێت،  به‌و پێیه‌ی‌  په‌رله‌مان لیژنه‌ی‌ دارایی نییه‌، تاوه‌كو تاوتوێی بكات.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ره‌شنوسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی ته‌واوكردو به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كورد له‌ به‌غدا، كه‌ لێدوانی بۆ SNN دابوو، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، به‌ 12.67% خه‌مڵینراوه‌، جگه‌ له‌ بودجه‌ی پترۆدۆلارو په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێم.

له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ڕونیكرده‌وه‌، ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی‌ و ته‌واوی‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی دیكه‌ی به‌غدا، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر قوتی‌ خه‌ڵك و به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم، راشیگه‌یاند:"  ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2019 بگاته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ پرۆژه‌ بودجه‌كه‌دا 17% بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان زامن بكه‌ین.



SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 9:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.