هەواڵ
ئیسلامییەكان پلانێكی نوێ ئامادە دەكەن
دوای دابەزینی ئاستی دەنگەكانیان و كەمبوونەوەی ژمارەی كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان، حزبە ئیسلامییەكانی هەرێم بەنیازن بەپرۆژەیەكی تۆكمە، كار لەسەر نزیكبوونەوەی نێوانیان بكەن، بەرپرسی یەكێك لەو حزبانەش رایدەگەیەنێت: دەبێ هەڵوەستە لەسەر خاڵە هاوبەشەكان بكەین و خاڵە ناكۆكەكانی نێوانیشمان یەكبخەین.

مەڕوان گەڵاڵی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەر لەهەڵبژاردنەكان، زۆر باس لەپرۆژەی هەماهەنگی نێوان لایەنە ئیسلامییەكان كرا، بەڵام بەشێكی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بوو، چونكە لەبنەڕەتدا ستراتیژییەت نەبوو، بەڵكو ئامانج بوو، ئیستاش كە پرۆژەی ئیسلامی لە 17 كورسیی پەرلەمانەوە بۆ 14 كورسی پاشەكشەی كردووە، دەبێت بەخۆماندا بچینەوە.

سەبارەت بەتۆمەتباركردنی كۆمەڵ لە رێگریكردن لە بەشداریكردنی لایەنە ئیسلامییەكان بە یەك لیستی هەڵبژاردن و سەرەنجام كەمبونەوەی دەنگەكانیان، مەڕوان گەڵاڵی وتی: ئێمە داوای یەك حزبیمان لەبزوتنەوەو یەكگرتووی ئیسلامی كردو ئامادەییشمان بۆ ئەو مەبەستە دەربڕی كە لەژێر دەسەڵاتی یەك ئەمیرو یەك ئاڵاو یەك ناو كۆببینەوە، چونكە پێمانوابوو هیچ جیاكارییەك لەڕووی سیاسیەوە لەنێوانماندا نییە".

سەبارەت بەڕەتكردنەوەی داواكاری بزوتنەوەو یەكگرتووی ئیسلامیش بۆ دروستكردنی لیستێكی هاوبەش، ئەو بەرپرسەی كۆمەڵی ئیسلامی ڕونیكردەوە، "بەڕاشكاوانە پێمان وتن، ئەگەر نەتوانین لەپرۆسەیەكی سیاسیدا هەڵوێستمان یەكبخەین، چۆن دەتوانین بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەین.

گەڵاڵی داواشدەكات، بۆ داهاتوو بەپرۆژەیەكی تۆكمە هەرسێ لایەنی ئیسلامی هەڵوەستە لەسەر خاڵە هاوبەشەكان بكەن و خاڵە ناكۆكەكانیش یەكبخەن.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 10:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.