هەواڵ
قەیرانێكی دیكە لە هەرێم دروستدەبێت
هۆشداری لەبارەی دروستبوونی قەیرانێكی دیكەی یاسایی لەهەرێمی كوردستان دەدرێت و پەرلەمانتارێكی یەكگرتووش رایدەگەیەنێت، ئەگەر تا رۆژی 6ی مانگی داهاتوو، خولی نوێی پەرلەمان كۆنەبێتەوە، جارێكی تر هەرێم رووبەڕووی بۆشایی یاسایی دەبێتەوە.

بەهار عەبدولڕەحمان پەرلەمانتاری یەكگرتوو لەخولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، ئەگەر لەدوای 6ی 11ی 2018، خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەستبەكار نەبێت، ئەوە جارێكی تر هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیران و بۆشاییەكی دیكەی یاسایی دەبێتەوە.

راشیگەیاند، لەدوای ئەو بەروارە خولی چوارەم هیچ شەرعیەتێكی نامێنێت و هیچ دەرچەیەكی یاساییش نییە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە.

بەگوێرەی وتەی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی (10 – 15) رۆژی دیكە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێم رابگەیەنرێت، بەو پێیەش هەرێمی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە رۆژی 6ی 11ی 2018 كە وادەی كۆتاییهاتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستانە.

بەهار عەبدولڕەحمان وتیشی:"لە بنەڕەتدا هەرێمی كوردستان لە قەیراندایەو هیچ كات مەترسییەكانی دروستبوونی بۆشایی یاسایی بەهەند وەرنەگیراوە، بەشێوەیەك چەندین یاسا هەن كە كاتەكانیان تێپەڕیوە، بەڵام هەموار نەكراونەتەوە، چەندین دامودەزگا شەرعیەتی نەماوە، بەڵام تەمەنی درێژدەكرێتەوە، چەندین جاریش بۆشایی یاسایی لەهەرێم دروستبووە".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو، لەدوای رۆژی 6ی 11ی 2018، حكومەتی هەرێم دەبێت بە كاربەڕێكەرو، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت هاوشێوەی عیراق، لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی كۆتایی هاتنی خولی چوارەمی پەرلەمان، بەپەلە لایەنەكان بكەونە خۆ و یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان ئەنجامبدرێت.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 10:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.