هەواڵ
یەكێتی لە پشكی خۆی پۆست بە لایەنەكان دەدات
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك بە رێژەی 50% بۆ كوردو 50% بۆ پێكهاتەكانی تری شارەكە دەردەبڕێت، ئەندامێكی ئەو حزبەش لە ئەنجومەنی پارێزگا ڕایدەگەیەنێت: تائێستا ڕێكەوتنی كۆتایی نەكراوەو ئێمەش لە پشكی خۆمان،پۆست بە لایەنە كوردییەكان دەدەین".

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا ڕێكەوتنی كۆتایی لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك لەگەڵ توركمان و عەرەبەكان نەكراوە، ئەوەی دەوترێت پێشنیازەو ڕەنگە لەكاتی ڕێكەوتنیشدا، پێشنیازەكان گۆڕانكاریان تێدابكرێت.

وتیشی:" ئێمە بەهەمو جۆرێك پێشنیازی 32%مان بۆ هەریەك لەپێكهاتەكان ڕەتكردۆتەوە، چونكە ئەو پێشنیازە بۆ سەردەمێكی زۆر پێش ئێستا بوو، عەرەب و توركمانەكانیش لەناوخۆیاندا ناكۆكن لەسەر ئەو 50%یەی لەپشكی شارەكە بەریان دەكەوێت، چونكە عەرەبەكان پێیانوایە ناكرێت وەك كەمینەی توركمان پشكیان پێبدرێت".

سەبارەت بە شێوازی دابەشكردنی پۆستەكانیش، عەسكەری ئاماژەی بەوەدا كە دەبێت دەرئەنجامی دواین هەڵبژاردن ڕەچاو بكرێت، كە پێكهاتەی كورد 50%ی كورسییەكانی هێناوە، عەرەب و توركمانیش پێكەوە 50%كەی دیكەیان هەیە.

لەبارەی ئەو پۆستانەشی بەر كورد دەكەون، ئەو ئەندامەی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگا ڕوونیكردەوە، تائێستا پۆستە ئیدارییەكان یەكلانەبونەتەوە، بەڵام یەكێتی بەشی ئەو لایەنە كوردییانەش دەدات كە بوونیان لەشارەكەدا هەیەو ئاشكرایكرد: ناكرێت وەك لایەنی كوردی حسابیان بۆ نەكرێت، هەرچەندە كورسیشیان نەهێناوە، چونكە ئەو دەنگانەی یەكێتی هێناویەتی، بە دەنگ و كورسی كوردی دەزانین، بۆیە هەر لایەنێكی سیاسی لەكەركوك بوونی هەبێت، پشكی لە پۆستەكان پێدەدەین.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 10:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.