هەواڵ
یەكێتی ڕونكردنەوەیەك لەسەر كاندیدی پۆستە وەزارییەكان بڵاودەكاتەوە
لەسەر یەكلاكردنەوەی پۆستە وزارییەكان لەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق و دیاریكردنی كاندید لەڕێی پێشكەشكردنی سیڤییەوە، یەكێتی روونكردنەوە دەدات و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش لەبەغدان رایدەگەیەنێت: یەكلاكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان بەگوێرەی ژمارەی كورسی و خاڵبەندی و تەوافقی سیاسی دەبێت، نەك میكانیزمی دیكە.

بلێسە جەبار فەرمان، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پێشنیازەی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە وەزارییەكانی عیراق دانراوە، لەئێستادا جۆرێك لە پاشكەكشەی تێدا بەدی دەكرێت و چەند خاڵ و مەرجێك بۆ ئەو كەسانە دانراوە كە داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ پركردنەوەی پۆستەكان.
رۆژی 8ی 10ی 2018، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنییان كردۆتەوە بۆ وەرگرتنی سیڤی ئەو كەسانەی كە خواستی وەرگرتنی پۆستی وەزارییان لە كابینەی نوێی حكومەت هەیە.
لەوبارەیەوە، پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ڕونیكردەوە، هەموو كەسێك مافی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستە ئیداری و حكومییەكان هەیە، بەڵام دواجار یەكلاكردنەوەی پۆستەكان، لەسەر بنەمای تەوافق و لێكتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت.
بڵێسە جەبار ئاشكراشیكرد، پێشتر جۆریك لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییە كوردیەكان لەبەغدا هەبووەو پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پارتی یەكلابۆتەوە، بەڵام ئەو تەوافق و لێكتێگەیشتنە شێوێندرا.
وتیشی: بەڵام یەكلاكردنەوەی پۆستە وزارییەكان، بەتایبەت پشكی كورد لەحكومەتی داهاتووی عیراق، بەگوێرەی  ژمارەی كورسی و خاڵبەندی لەنێوان لایەنەكاندا یەكلادەكرێتەوەو هەر لایەنەو بەگوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن، پۆستی وەزاری پێدەدرێت.
 


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 10:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.