هەواڵ
كارتی لایەنەكان لەبەرامبەر پارتی ئاشكرادەكرێت .. ناتوانێت لاف لێبدات
لە بەرامبەر هەڕەشەكانی پارتی دیموكرات بە مسۆگەركردنی (50+1)ی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، یەكێتی ئەو كارتانە ئاشكرا دەكات كە لەبەرامبەر ئەو حزبە بەكاردەهێنرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەگەر یەكێتی و چەند لایەنێكی تر ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ نەكەن، پارتی ناتوانێت لافی زۆرینە لێبدات.

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارتی مەسەلەی مسۆگەركردنی (50+1) بەگوێی لایەنەكاندا دەدات، كە دەتوانێت بەئاسانی حكومەت پێكبهێنێت و یاساكانیش لەناو پەرلەماندا بە دەنگی زۆرینە تێپەڕێنێت.
دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: جارێ دیار نییە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن یەكێتی و هەندێك لایەنی دیكەوە قبوڵ دەكرێت یان نا، هەروەها كۆمسیۆن تاچەند رێكارە یاساییەكان دەگرێتەبەر، بۆیە هێشتا زووە باس لەحكومەتی زۆرینەو زۆرینەی پەرلەمانی بكرێت.
وتیشی: "پارتی هەرچەند فشار بكات، بەڵام لەئەنجامدا كۆمەڵێك كارت هەیە كە دەتوانرێت لەبەرامبەریدا بەكاربهێنرێت".
راشیگەیاند: ئەگەر هەندێك لەلایەنەكان و یەكێتی ئەنجامەكان قبوڵ نەكەن، ئەوكاتە پارتی لافی ئەوە لێنادات كە (50+1)ی هەیە، چونكە هەموو خەڵكی كوردستان دەزانێت، پارتی چۆن ئەو (50+1)ە دروست دەكات.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان وتی: "مەرج نییە هەركاتێك كەسێك یان لایەنێك بەپارتی وت ستۆپ، ئیتر ئەوە بەتێكدانی لاسەنگی یەكڕیزی ئەژمار بكرێت".
وتیشی: "لەڕووی یاساییەوە هەندێك یاسا بەزۆرینەی سادە دەتوانرێت تێپەڕێنرێت، بەڵام ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە بەدەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامان تێدەپەڕێنرێت، دەبێت ئەوەش بزانرێت گرتنەبەری رێگەی زۆرینە لەلایەن پارتییەوە بۆ تێپەڕاندنی یاساكان، تاچەند ئارامی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 11:34AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.