هەواڵ
پەروەردە هۆشداری دەدات ..ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم هاتنی هەزاران خوێندكاری پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ هەرێم رادەگەیەنێت و وتەبێژی وەزارەتەكەش هۆشداری دەدات لە ئەگەری زیادبوونی ئەو ژمارەیە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بەSNNی راگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوو نزیكەی چوار هەزار خوێندكاری عەرەب لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق روویان لەهەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای هەولێر كردوە، بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن.

وتیشی:"بەشێك لەو ژمارەیە لەو كەسانەن كە پێشتر لەهەرێمی كوردستان ئاوارەو نیشتەجێ بوون، بەڵام دوای دەركردنی داعش گەڕابوونە ناوچەكانیان، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری كارەباو ئاو و سەقامگیری دۆخی ئارامی، بەناچاری جارێكی تر گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان".

راشیگەیاند: بەشێكی تریش لەو خوێندكارانە بۆ یەكەمین جارەو بەپێی زانیارییەكانیشمان نزیكەی 800 خوێندكاری پارێزگای بەسرە داواكاریان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق كردوە، بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان.

وتەبێژەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم باسی لەوەشكرد، هەرچەندە تائێستا ئەو ژمارە خوێندكارەی كە روویان لەهەرێم كردووە كێشەیان دروست نەكردوە، بەڵام ئەگەر لەداهاتوودا ئەو ژمارەیە روو لە زیادبوون بكات، ئەوە كەرتی پەروەردە رووبەڕووی كێشە دەبێتەوە، بەتایبەت لەبواری دابینكردنی بینای خوێندنەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 1:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.