هەواڵ
بودجەی ھەرێم لەقۆناغی کۆتاییدایە..مژدە بەفەرمانبەران دەدرێت
ھەنگاوەکانی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەردەوامەو بەگوێرەی ئەو زانیارییانەشی کە بەSNN دراون، ھەموو ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە لەمساڵدا بودجەکە ڕەوانەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، ھاوکات مژدەیەکیش لەبارەی پلەبەرزکردنەوە ئاراستەی موچەخۆرانی ھەرێم دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی داراییەوە دراون بەSNN، بەمەبەستی ئامادەکردنی بودجەی ٢٠١٩ی ھەرێم، کۆبونەوەکانی وەزارەتی دارایی بەردەوامەو ھەنگاوی باشی بڕیوە، بەشێوەیەک ئێستا ڕاپۆرتی تایبەت بەداھات و خەرجی بەشێکی زۆری وەزارەت و دەستەو فەرمانگەکان کۆتاییھاتوەو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە.

لەزانیارییەکاندا ھاتوە ((لەوەزارەتی دارایی لیژنەیەکی ١٢ کەسی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجەو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری پێکھێنراوەو تائێستاش سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەکەن)).

ئەوەش ئاشکراکراوە، ھەموو ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە لەمساڵدا بودجەکە ڕەوانەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

لەزانیارییەکاندا ئاماژە بەوەشکراوە، "بەگوێرەی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی ھەرێم، پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆران دەستپێدەکاتەوەو وردەکاری دەستپێکردنەوەشی لەبودجەکەدا دەبێت".

سەبارەت بەھەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچەو ئاماژەپێکردنی لەبودجەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، "دوای ئەوەی پڕۆژەیاساکە بەتەواوەتی ئامادەدەکرێت، ئەوکات یەکلادەبێتەوە کە ئاماژە بەھەڵوەشاندنەوە دەکرێت یان نا".


SNN:

ئەرکان جەبار

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 3:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.