هەواڵ
دوو وڵات بڕیارێک لەبارەی ھەرێمەوە دەدەن..نرخ لەبازاڕدا دادەبەزێت
ھەردوو وڵاتی سعودیەو کوەیت بەرھەمەکانیان ھەناردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ژوری بازرگانی سلێمانیش وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات و جێگری سەرۆکی ژورەکەش ئاشکرایدەکات، "ھەناردەی بەرھەمی ئەو دوو وڵاتە کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ لەبازاڕەکانی ھەرێمدا دەبێت".

نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "ناردنی بەروبومی ھەردوو وڵاتی (سعودیەو کوەیت) بۆ ھەرێم کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی شتومەک لەبازاڕەکانی ھەرێمدا دەبێت، ھەرچەندە ئێرانیش ھەرناردەی بەروبومەکانی بۆ ھەرێم قەدەغەبکات".

وتیشی:"ناردنی بەرھەمەکانی سعودیەو کوەیت بۆ ھەرێمی کوردستان بەبەراورد بەوڵاتی تورکیاو ئێران، بەھۆی دورییانەوە زیاتر لەسەر بازرگانان دەکەوێت و بەرھەمەکانی ئەو دوو وڵاتە گرانتر دەبن، بەڵام لەھەموو حاڵەتێکدا ھاوردەی بەروبومی وڵاتان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ لەبازاڕەکانی ھەرێمدا دەبێت".

لەڕوی کوالێتی بەرھەمی وڵاتانی سعودیەو کوەیتیشەوە جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی ئاشکرایکرد، "بابەتی کوالێتی بەروبوم، ھەموو بەرھەمێک کە لەوڵاتێکەوە دێتە وڵاتێکی دیکە، بەگوێرەی پێوەری ئەو وڵاتە دێت کە بەرھەمەکەی بۆ ھەناردە دەکرێت، واتە پێوەری وڵاتی ھەناردە بۆکراو کوالێتی بەرھەم دیاریدەکات، بێگومانیش بەرھەمی کوالێتی بەرز نرخیش زیاددەکات.


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 3:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.