هەواڵ
بۆ یەکەمجارە لەمێژوی عیراقدا ئەم وەزارەتە سیادییە بەکورد دەردێت
تائێستا ھیچ وەزارەتێکی سیادی لەکابینەی داھاتوی عیراق بۆ کورد یەکلانەبۆتەوەو پەرلەمانتارێکی یەکێتیش ئەو وەزارەتە سیادییە ئاشکرادەکات کە پێدەچێت بدرێت بەکوردو نوێترین کێشەی بەردەم ھەوڵەکانی عادل عەبدولمەھدی بۆ پێکھێنانی حکومەت ئاشکرادەکات.

د.بێستون عادل پەرلەمانتاری یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "وەکو ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن، پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەر کورد دەکەوێت، ئەگەر ئەو پۆستە بگێڕێتەوە، ھەروەھا وەرگرتنی یەکێک لەوەزارەتە سیادیەکان کە بریتین لەوەزارەتەکانی (دارایی، نەوت، پلاندانان، ناوخۆو بەرگری)، لەگەڵ دوو وەزارەتی خزمەتگوزاری دیکە".

لەبارەی ئەوەی لەم کابینەیەی حکومەتی عیراق چ وەزارەتێکی سیادی بەکورد دەدرێت، پەرلەمانتارەی یەکێتیی وتی:"بەگوێرەی ئەو قسەو باسانەی دەکرێت، پێدەچێت لەکابینەی ئەمجارەی عیراق پۆستی وەزارەتی بەرگری عیراق بەکورد بدرێت".

ڕاشیگەیاند، "پێناچێت وەزارەتی نەوت و دارایی بەکورد بدرێت، چونکە دوو وەزارەتی سیادی پلە یەکن، وەزارەتی پلاندانانیش سودی بۆ کورد نییە، بۆیە ھەرچەندە سوننەکانیش داوایدەکەن، بەڵام پێدەچێت وەزارەتی بەرگری بەکورد بدرێت".

د.بێستون ئاشکراشیکرد، "ئێستا عادل عەبدولمەھدی ڕوبەڕوی کێشەی فرە کوتلەیی لەنێو ھاوپەیمانێتیە شیعەکان بۆتەوە، کە ھەر کوتلەیەکیان لەناو ھاوپەیمانێتیەکان داوای پۆست دەکات، بۆیە داوایکردوە بۆ ھەر پۆستێک چوار ناوی ئاراستە بکەن".


SNN:

ئەرکان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 3:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.