هەواڵ
دەستپێشخەری کۆبونەوەی لایەنەکان ڕەتدەکرێتەوە..ھۆشداری لەسەر دۆخی ھەرێم دەدرێت
ھۆشداریی لەتێکچونی بارودۆخی ئێستای ھەرێم دەدرێت و دەستپێشخەری بۆ کۆبونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکانیش ڕەتدەکرێتەوە، بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی ئیسلامیش ڕایدەگەیەنێت، "چارەنوسی ھەرێم نادیارەو پڕ لەقەیران چاوەڕێی ھەرێم دەکات".

عەبدوڵڵا وەرتێ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی کوردستان ساختەکاریەکی ڕێکخراو ئەنجامدراوە، ئەو ساختەکاریانەش لەسەرجەم ناوچەکان دەرکەوتون، بۆیە کۆبونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکانیش بێئەنجام دەبێت".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی ئیسلامی، "پرۆسەی سیاسی لەھەرێم لەژێر تەمومژو پرسیاردایە، حزبەکان لەھەڵبژاردن و پرسە سیاسییەکان ھەوڵی شکاندنی یەکتر دەدەن، کۆبونەوەکان ناتوانن ئەو ناکۆکیانە کۆتایی پێبھێنن و بارودۆخەکە ئاسایی بکەنەوە".

وەرتێ ڕەتیدەکاتەوە، "لەئێستادا ھیچ دەستپێشخەرییەک بۆ کۆبونەوەی لایەنەکان ھەبێت، دواخستنی بڵاوکردنەوەی دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانیش، ھێندەی دیکە دۆخەکەی ناڕون کردوە".

ھۆشداریشی لەبارەی بارودۆخی ئێستای ھەرێمداو وتی:"لەڕوی سیاسیەوە چارەنوسی ھەرێم نادیاردەبێت و پڕ لەقەیراناوی چاوەڕوانە ئەگەر بەمشێوەی ئێستا حزبەکان بمێننەوە".

 

 


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 4:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.