هەواڵ
یەکێتیی بەشێوازێکی نوێ پارێزگاری کەرکوک دادەنێت.."بەبێ پارتی"یە
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەتەواوی ھەوڵەکانی بۆ بەشداریکردنی پارتی لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بێئومێد بوە، بەرپرسێکی ئەو حزبەش میکانزمێکی نوێ بۆ دانانی پارێزگارێکی یەکێتیی لەوشارە ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، "پارتی بەرژەوەندی شارەکەی لەلا گرنگ نییە".

یاسین عیزەدین جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا پارتی و عەرەب و تورکمانەکان ئامادەنین کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت و پارێزگارێکی کورد لەپشکی یەکێتیی دابنێن".

بەرپرسەکەی یەکێتیی تاکەچارەسەر بۆ دانانی پارێزگاری کورد لەکەرکوک ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "چاوەڕێی دەستبەکاربونی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی داھاتوی عیراق دەکەین بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک لەپشکی یەکێتیی بەمیکانزمی (دامەزراندن)و دواتر پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆک کۆماری عیراقەوە".

ڕاشیگەیاند، "ئەو دەسەڵاتە بەیاسا دراوە بەسەرۆک وەزیران و دواتریش سەرۆک کۆمار، بەڵام پێشتر حەیدەر عەبادی ئامادەنەبوو بەو میکانزمە پارێزگاری کەرکوک دابنێت".

یاسین عیزەدین وتیشی:"بێئومێدبوین لەوەی ئەندامانی پارتی بەشداری لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکەن و پارێزگار دابنرێت، چونکە ئەو حزبە لای بەرژەوەندی شارەکەو کوردی لەلا گرنگ نییە".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 5:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.