هەواڵ
دوبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن ئەگەرێکی بەھێزە..مەترسیەکان ئاشکرادەکرێن
لەئەگەری دوبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ھەرێم ھۆشداریدەدرێت، بەرپرسێکی حزبی شیوعی کوردستانیش نایشارێتەوە یەکێکە لەئەگەرەکان، ڕاشیدەگەیەنێت، "ئەگەر لایەنەکان بەمجۆرەی ئێستا بمێننەوە، زیان بەھەرێمی کوردستان دەگات".

ئەبو کاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "یەکێک لەئەگەرەکانی ئێستای بەردەم لایەنە سیاسییەکان دوبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، چونکە ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ئەنجامەکان پەسەند نەکەن و ڕەتی بکەنەوە، دەبێت ھەڵبژاردنەکە دوبارە بکرێتەوە".

وتیشی:"چوار ئەندامی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەنجامەکان پەسەند نەکەن، بەگوێرەی یاسا ھەڵبژاردن دەوبارە دەکرێتەوە، ڕاستە ئەو بڕیارەش قورسە، بەڵام لەچوارچێوە یاساییەکەیدا بەو جۆرەیەو یەکێکیشە لەئەگەرەکانی بەردەم ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان".

ئەو ئەندامەی حزبی شیوعی نایشارێتەوە قەیران و بارودۆخی ھەرێم ئاڵۆزدەبێت، دەشڵێت:"پێویستدەکات لایەنەکان زیاتر لەیەکتر نزیکببنەوە، ناکرێت لایەنە کوردستانییەکان بەمشێوەیە بمێننەوەو ھەرلایەنەو لای خۆیەوە دەست بەگفتوگۆ بکات، چونکە کاریگەری لەسەر دانوستانەکان دەبێت، دواجاریش بەزیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 6:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.