هەواڵ
بڕی غەرامەی تۆمارکردن زیادکرا..ڕونکردنەوە لەسەر پێدانی پارەکە بەقیست دەدرێت
لەبارەی پێدانی پارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و بڕی غەرامەی دواکەوتنی تۆمارکردن ھاتوچۆی گشتیی ھەرێم ڕونکردنەوە دەدات، ڕەتیدەکاتەوە ھیچ بەرنامەو بڕیارێک ھەبێت بۆ پێدانی ئەو بڕە پارانە بەقیست، جێگری بەڕێوەبەری گشتیش ئاشکرایدەکات، "ئامانجی سەرەکی ئەو بڕیارە ناچارکردنی شۆفێرانە کە بەزوترینکات ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن".

لیوا عەبدولقادر عەزیز جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "بڕیاری زیادکردنی غەرامەی دواکەوتنی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی، لە ٥٠٠ ھەزار دینارەوە بۆ ملیۆنێک دینار ماوەیەکی زۆرە دەرچوە، ھەرکەسێک ئەگەر لەماوەی دوو مانگ ئامادەنەبێت بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی غەرامە دەکرێت".

لەوبارەیەشەوە ڕونکردنەوەی زیاتریداو وتی:"ئەوکەسانەی ئۆتۆمبێلی نوێ دەکڕن ماوەی دوو مانگیان بۆ دیاریکراوە، زیادکردنی غەرامەکەش فشارخستنەسەر ئەوکەسانەیە کە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی لێدەخوڕن، چونکە ناکرێت ئۆتۆمبێل بەبێ تابلۆی فەرمی لەسەر شەقام و ڕێگەوبانەکان لێبخوڕدرێت، چونکە ژمارەی کاتی ئەگەری دەستکاریکردنی زۆرە".

حاڵەتی ئەمنی ڕەچاودەکرێت و پێشتریش ماوەی مانگێک بوو، ئێستا ماوەی دوو مانگەو کاتێکی زۆرەو پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان پێوەی پابەندبن.

سەبارەت بەپێدانی پارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ڕەچاوکردنی سیستمی قیست، لیوا عەبدولقادر عەزیز ئاشکرایکرد، "ھیچ بەرنامەیەک نییە بۆئەوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بکرێت بەقیست، یاخود غەراماتەکە بکرێتە قیست، ھەر بڕیارێکی لەو جۆرەش ھەبێت شۆفێرانی لێ ئاگاداردەکەینەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 7:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.