هەواڵ
پارتی ھەڕەشە لەژمارەیەک کادیری یەکێتیی دەکات..ھێزە ئەمنیەکان ئاگاداردەکرێنەوە
لەدوای ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ھەرێم ئاسایشی پارتی لەھەولێر ھەڕەشە لەژمارەیەک کادیری یەکێتیی دەکات و چاودێری دەخاتەسەریان، بەرپرسێکی یەکێتیش لەوبارەیەوە ھۆشداریدەدات و ڕایدەگەیەنێت، "ھێزە ئەمنیەکانمان ئاگادارکردۆتەوە پێویستە ئەو جۆرە کارانەیان ڕابگرن".

بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN، لەڕێگەی پەیوەندی جیاجیاوە ھەڕەشە لەزیاتر لە ٢٢ کادری یەکێتیی کراوە کە لەھەڵبژاردنەکەی پەرلەمان کاریانکردوە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، جگەلەوەش بەبیانوی تەقەکردنەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کادر دەرکراوە.

ڕێبوار ئیسماعیل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتیی بەSNNی ڕاگەیاند، "پرۆسەی ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمان، پرۆسەیەکی ھەستیارو پڕ ململانێ، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، ھەڤاڵانی ئێمە ڕوبەڕوی چاوسورکردنەوەو توندوتیژی بونەوە لەزۆربەی بنکەکانی دەنگدانیش ئەو حاڵەتە بینراوە، ئێستاش پاشماوەی ئەو چاودێریکردنە لەلایەن لایەنێکی سیاسی دیاریکراو ماوەو لەژێر چاودێریدان".

وتیشی:"داوادەکەین ئەو چاودێریکردنەی کادرەکانمان کۆتایی پێبھێندرێت، لەڕێگەی کەناڵی تایبەت بەخۆمان دامودەزگا ئەمنیەکانی ھەولێرمان ئاگادارکردۆتەوە، ئەو جۆرە کارانە بەیاسایی نازانین و پێویستە کۆتایی پێبھێندرێت و لەئێستاشدا بەشێک لەو کێشانەمان چارەسەرکردوەو لەھەوڵداین بۆ چارەسەری ئەو کێشانە".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتیی، لەزۆر شوێن شەڕو ئاڵۆزی ڕویداوەو کادرەکانیان لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەرکراون و داواشدەکات، کۆتایی بەو جۆرەکارانە بھێندرێت و چیتر چاودێری ھیچ کادرو ئەندامێکی یەکێتیی نەکرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 7:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.