هەواڵ
لەسەر ناردنی سولفە لەبری موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم زانیاری ئاشکرادەکرێت
پەرلەمانتارێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەران ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم و موچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە لەئەگەری پەسەندنەکردنی پڕۆژە بودجەی ٢٠١٩ی عیراق، ڕاشیدەگەیەنێت، "ھیچ گرفتێک لەناردنی بەشە بودجەکەدا نابێت".

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراکسیۆنی کۆمەڵ بەSNNی ڕاگەیاند، "ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکە کە بڕیاری لەبارەوە دراوەو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕۆڵی تێدا ھەبوە بۆ ھەرێم، تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ھیچ گرفتێکی نابێت".

وتیشی:"بۆ ساڵی داھاتوش دەبێت لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڕیاری نوێ سەبارەت بەناردنی بەشە بودجەو پشکی ھەرێم لەیاسای بودجەی گشتی وڵات بدرێت".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "چاوەڕواندەکرێت لەنزیکترین وادەدا لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران دەستبەکاربێت بەمەبەستی خێرا تێپەڕاندنی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوو تاوەکو بتوانرێت تاووتوێی بودجەکە بکات".

سەبارەت بەئەگەری پەسەندنەکردنی یاسای بودجەو چارەنوسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم, ئەو پەرلەمانتارە کوردە لەبەغدا ئاشکرایکرد، "ھیچ گرفتێک بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەران دروستنابێت و دەتوانرێت کار بەیاسای تایبەت بەبودجەی یەک لەسەر دوانزەی ساڵی ڕابردوو".

ئەوەشی وت:"ھەرکات کار بەو یاسایە کرا ئەوا بۆ ھەر مانگێک یەک لەسەر دوانزەی بودجەی ساڵی ڕابردوو ڕەوانە دەکرێت کە دەکاتەوە ٣١٧ ملیار دینارەکە تائەوکاتەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت".


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2018 8:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.