هەواڵ
وه‌زاره‌تی دارایی دواین زانیاری له‌سه‌ر واده‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی، گه‌یشبینی خۆی به‌ لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ساڵی داهاتوو نیشان ده‌دات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: لابردنی پاشه‌كه‌وت پێویستی به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌.

په‌ری نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند: بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌رنه‌چووه‌، به‌ڵكو بڕیارێك بووه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ده‌رچووه‌، لابردنیشی پێویستی به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌.
وتیشی: "لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ته‌نیاو ته‌نیا به‌بڕیارێك ده‌بێت كه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ربچێت، ئه‌ویش به‌پشتبه‌ستن به‌ زۆربوونی داهاته‌كانی نه‌وت و ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه‌ دێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "ئێمه‌ ناتوانین بڵێین له‌ماوه‌ی چاوتروكانێكدا سیستمی دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌گۆڕین و پاشه‌كه‌وت لاده‌به‌ین، به‌ڵكو ئه‌مه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه‌".
راشیگه‌یاند: گه‌شبینین به‌وه‌ی كه‌ له‌ساڵی 2019 پاشه‌كه‌وتی موچه‌ به‌ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت و فه‌رمانبه‌ران موچه‌ی ته‌واوه‌تی وه‌ربگرن.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Oct 19 2018 3:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.