هەواڵ
پارتی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگریكردن له‌هاتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌ولێر ده‌دات
پارتی دیموكرات روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیارێكی مه‌سعود بارزانی بۆ رێگریكردن له‌ هاتنی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ هه‌ولێر ده‌دات و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت: شتی وا روونادات.

له‌زاری رۆژنامه‌نووسێكی پارتییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م ببێت به‌سه‌رۆك كۆمار، رێگه‌ی پێنادات بێته‌ هه‌ولێر.
له‌وباره‌یه‌وه‌، دانا جه‌زا ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی راگه‌یاند: هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌وتراوه‌ كه‌ رێگه‌ له‌كه‌س بگیرێت، یان رێگه‌ نه‌درێت كه‌س بێته‌ هه‌ولێر.
وتیشی: "پارتی له‌م قۆناغه‌دا تێگه‌یشتنی هه‌یه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وتی زیاترو پێكه‌وه‌ژیان، به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه‌ مافی گه‌لی كوردستانی تێدا به‌رجه‌سته‌كراوه‌و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت".
راشیگه‌یاند: پرسی سه‌رۆك كۆمار، زیاد له‌ئه‌ندازه‌ی خۆی گه‌وره‌ كراوه‌، پێشتر له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌بووه‌، گرفتی پارتی له‌م قۆناغه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ رێككه‌وتنی سیاسی نه‌بووه‌ له‌سه‌ری، بۆیه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كاندا نییه‌.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ تائێستا هیچ ده‌زاگایه‌كی فه‌رمی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی بڵاوبۆته‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه‌، دانا جه‌زا ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م له‌قۆناغێكدا تێبینی و گله‌یی و گازنده‌ هه‌بووبێت، به‌ڵام نه‌مبیستووه‌ شتی واهه‌بێت، بۆیه‌ شتی وا روونادات كه‌ رێگری له‌ هاتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌ولێر بكرێت".



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Oct 19 2018 6:57PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.