هەواڵ
مه‌رجه‌كه‌ی‌ به‌غدا ڕاگه‌یه‌نرا..چاره‌نوسی بودجه‌ و موچه‌ی‌ هه‌رێم یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌
فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دوایین هه‌ڵویست له‌باره‌ی ره‌شنوسی پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2019ی عیراق و پشكی‌ كورد له‌ پڕۆژه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌كه‌ش مه‌رجی به‌غدا بۆ زیادكردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ 17%ی كۆی گشتی‌ بودجه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

جه‌مال شكور په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی‌ نیشتمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی راگه‌یاند: به‌هۆی بابه‌تی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ وزارییه‌كان تائێستا پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2019ی عیراق ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نه‌كراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش تائێستا وورده‌كاری سه‌باره‌ت به‌پشكی‌ هه‌رێم و هه‌ڵویستی‌ كورد یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، نازانرێت كه‌ئاخۆ كورد به‌شه‌ بودجه‌ هه‌رێم كه‌ به‌رێژه‌ی‌ 12.67%بۆی دیاریكراوه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ یاخود نا، به‌ڵام پێویسته‌ كورد له‌سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عیراقدا بكات.

رونیشیكرده‌وه‌، "به‌غدا  مه‌رجی خۆی هه‌یه‌ كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ 12.67% بۆ 17%ی كۆی گشتی‌ بودجه‌ی عیراق زیاد بكات، كه‌ ئه‌وانیش بریتیه‌ له‌ شه‌فافیه‌ت له‌ داهاتی‌ ناوخۆ و  خاڵه‌ سنورییه‌كان كه‌ پێویسته‌ هه‌رێم ئه‌و داهاتانه‌ بۆ به‌غدا ئاشكرابكات ئه‌وكات به‌غداش ئاماده‌ ده‌بێت به‌شه‌ بودجه‌كه‌ی‌ هه‌رێم زیاد بكات".

راشیگه‌یاند: به‌رپرسانی‌ به‌غدا نیگه‌رانن له‌ بابه‌تی‌ گومرگ و داهاتی‌ خاڵه‌سنورییه‌كان و چه‌ند داهاتێكی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان شه‌فاف بێت و بتوانرێت به‌گفتوگۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ یه‌كلابكرێنه‌وه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Oct 22 2018 11:12AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.