هەواڵ
لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شت ڕه‌وانه‌ی‌ گه‌نجینه‌ كرا
په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتی ئه‌مساڵیان ئاراسته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌كان كردوه‌، به‌رپرسێكی‌ په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لیستی‌ موچه‌ی‌ سێ مانگی‌ كۆتایی ئه‌مساڵیش ئاماده‌ ده‌كه‌ین"، ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ كۆتایی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌خاته‌وه‌ڕوو.

شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژمێریاری‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتی ئه‌مساڵمان به‌كۆتاهێناو وردبینی‌ تێداكراوه‌و ڕه‌وانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌مان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وردبینیكردن".

وتیشی‌:"هه‌ركات وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتی‌ ئه‌مساڵی‌ ڕاگه‌یاند، ته‌نها نوسراوێكمان بۆ ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌یه‌ك كاتژمێردا ڕێكاره‌كان به‌كۆتا ده‌هێنرێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ مانگی‌ هه‌شتی‌ ئه‌مساڵ ده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژمێریاری‌ له‌په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ وه‌ك په‌روه‌رده‌و یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كان لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ (10، 11و 12)ی ئه‌مساڵ ئاماده‌ده‌كه‌ین، هه‌ركات بڕیاری پێدانی‌ موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ دراو پاره‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ته‌رخانكرا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، "وه‌زاره‌تی‌ دارایی و حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی موچه‌ی‌ ئه‌و سێ مانگه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ده‌كرێته‌ پاشه‌كه‌وت یاخود بڕیاری دابه‌شكردنی‌ به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا ده‌درێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Oct 24 2018 8:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.