هەواڵ
له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتدا ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رجده‌كرێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێنماییه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌دات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌پێدانی‌ جیاوازی موچه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ پێشتر بۆیان خه‌رجنه‌كراوه‌ و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش ئاشكرایده‌كات"چاوه‌روانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتدا خه‌رج بكرێت".

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌و رێنماییه‌ی وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێم كه‌ تایبه‌ته‌ به‌جیاوازی موچه‌ و پێشتر بۆ موچه‌خۆران له‌مانگی‌ 12ی ساڵی‌ رابردوو خه‌رجنه‌كراوه‌، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م یه‌كه‌ ژمێریاری و ئیدارییه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كاری پێویست بۆ ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ ده‌كرێت.

رونیشیكرده‌وه‌، هه‌موو رێكاره‌ ئیداریی و یاساییه‌كان تایبه‌ت به‌جیاوازی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر كه‌پێشتر ئه‌و شایسته‌ داراییه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌، به‌گوێره‌ی‌ رێنماییه‌ داراییه‌كان بۆیان خه‌رجبكرێت.

ئاشكراشیكرد، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت  له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتدا جیاوازی موچه‌كه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانمان خه‌رجبكرێت، جگه‌له‌وه‌ش سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ركه‌س ئه‌و جیاوازی موچه‌یه‌ی‌ بۆ نه‌به‌سترابێت مافیان نافه‌وتێت و پێیانده‌درێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Oct 24 2018 10:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.