هەواڵ
موچە پاشەكەوتكراوەكان دەدرێتەوە.. مانگانە ئەم بڕە پارەیە دەدرێتەوە موچەخۆران
وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی میكانزمێكە بۆ پێدانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان، SNNیش، بڕی ئەو پارەیە ئاشكرا دەكات كە پێشنیازكراوە مانگانە لەگەڵ موچەدا بدرێتەوە بە فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی داراییەوە دراون بە SNN، ئەو وەزارەتە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆبۆتەوە، بەمەبەستی دیاریكردنی میكانزمێك بۆ پێدانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان لەساڵی داهاتوودا.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، هەرچەندە تائێستا هیچ بڕیارێك لەو بارەیەوە نەدراوە، بەڵام پێشنیاز كراوە لەساڵی 2019 و لەدوای پەسەندكردنی بودجە، لەگەڵ موچەی هەر مانگێك، بڕی 100 هەزار دینار لەموچە پاشەكەوتكراوەكان بە موچەخۆران بدرێتەوە، ئەگەر دۆخی دارایی هەرێمیش باشتر بوو، ئەوكات بڕەكە زیاتر دەكرێت".

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەكۆبوونەوەكەدا باسی ئەوەش كراوە كە وەزارەتی دارایی لەدیراسەی بەردەوامدایە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران و ئەو بڕیارەش لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 یەكلایی دەكرێتەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

 3 هەفتە پێشتر - Oct 24 2018 6:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.