هەواڵ
مۆڵه‌تی‌ گشتیی شۆفێری‌ له‌پۆلیس و ئاسایش و فه‌رمانبه‌ران ده‌سه‌ندرێته‌وه‌
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕێنمایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ شۆفێری  گشتیی (عمومی) بۆ فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ ده‌رده‌كات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ هاتوچۆی‌ گشتیی هه‌رێمیش ڕونكردنه‌وه‌و زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ده‌شڵێت:"ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كه‌ كراوه‌".

عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ئامارو پلاندانان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا ڕێنماییه‌كی‌ تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌ركرا، تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی شوفێری  گشتیی (عمومی) له‌هه‌موو كارمه‌ندو پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس".

هۆكاری‌ ئه‌و بڕیاره‌شی‌ ئاشكراكردو وتی‌:"هۆكاری‌ بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و توێژانه‌ نه‌توانن كاری‌ تاكسی‌ بكه‌ن، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ هه‌مه‌ له‌ئێستادا ئه‌و ڕێنماییه‌ به‌سه‌ر ئاسایشدا جێبه‌جێكراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌م ڕێنماییه‌كه‌ له‌ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت بۆ قۆناغه‌كانی‌ داهاتوش به‌سه‌ر كارمه‌ندانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ جێبه‌جێبكرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌یان لێوه‌ربگیرێته‌وه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 3 هەفتە پێشتر - Oct 25 2018 1:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.