هەواڵ
دوو شێوازی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ ئاشكراده‌كرێت..بڕی‌ قه‌رزه‌كه‌ بزانه‌
سه‌رباری‌ بڕی پاشه‌كه‌وتكراوی مانگانه‌ له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، شێوازێكی نوێی پاشه‌كه‌وت له‌موچه‌ ئاشكراده‌كرێت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوش زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "25%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوازێكی نهێنی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت".

به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ SNNی ڕاگه‌یاند، "حكومه‌ت به‌دوو شێواز هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، شێوازی یه‌كه‌م پاشه‌كه‌وتكردنی مانگانه‌یه‌و دوه‌میش پاشه‌كه‌وتی ساڵانه‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵ سێ موچه‌ به‌ته‌واوی پاشه‌كه‌وت ده‌كات".

وتیشی‌:"ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ له‌25%ی موچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ش نابه‌جێیه‌و ده‌بێت حكومه‌ت ڕونكردنه‌وه‌ بدات".

بڕی قه‌رزی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمیشی‌ ئاشكراكردو وتی:"حكومه‌ت زیاتر له‌ 14 ترلیۆن دینار قه‌رزاری موچه‌خۆرانه‌، ئێستاش كه‌ نرخی نه‌وت گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی‌ 80 دۆلارو داهاتی ناوخۆو گومركه‌كان زیاتر بونه‌و 317 ملیار دیناریش له‌به‌غداوه‌، سه‌ره‌ڕای دابینكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ده‌بێت به‌یه‌كجاری پاشه‌كه‌وت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌، "بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێكی دیكه‌ش له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌مساڵدا، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بیانوی ئاڵوگۆڕی دوو كابینه‌ی نوێ بهێندرێته‌وه‌، حكومه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ بیانویه‌ك بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی سێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Nov 3 2018 8:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.