هەواڵ
زانیاری له‌سه‌ر شێوازی نوێی جموجۆڵه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كرێت
به‌هۆی زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له‌سنوره‌كانی ڕۆژئاوای كه‌ركوك، هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش شێوازی نوێی كرده‌وه‌كانی ئه‌و گروپه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ به‌شێوازێكی نوێ ڕووبه‌ڕوبوویان بینه‌وه‌.

سیروان محه‌مه‌د، به‌رپرسی كۆمیته‌ی دوبزی یه‌كێتی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی جموجۆڵی چه‌كدارانی پاشماوه‌كانی داعش له‌چه‌ند شه‌وی ڕابردودا له‌سنوری دوبز، جۆرێك له‌دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هاوڵاتیان دروستبووه‌، هێزه‌ عیراقییه‌كانیش وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن كه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و هه‌ماهه‌نگیشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌، له‌هه‌وڵدان بۆ زیاتر هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.

وتیشی: پاشماوه‌كانی داعش، كه‌ خه‌ڵكی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ن، به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی چه‌كدار ده‌سوڕێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كانیشه‌وه‌ داڵده‌ده‌درێن، هه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كیش نزیكه‌ی 10 چه‌كدار ده‌بن".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، سیاسه‌تێكی نوێ پێویسته‌ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، ده‌شڵێت: "تا ئێستاش هێزه‌ عیراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ بۆ له‌ناوبردنی تیرۆیستان، به‌ڵام جموجۆڵه‌كانیان زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ململانێ سیاسییه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عیراقه‌وه‌، به‌گشتی له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ به‌كارده‌هێندرێت".

سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری زیادبوونی مه‌ترسیه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی وتی: " هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌شوێنه‌كانی خۆیان له‌گونده‌كانی قه‌ره‌سالم تا نزیك ناحیه‌ی شوان و له‌ نزیك گوندی چیمه‌ن، خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2018 5:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.