هەواڵ
وه‌زاره‌تی دارایی به‌فه‌رمی دابه‌شكردنی موچه‌ی ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌فه‌رمی گه‌نجینه‌كان له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8ی ئه‌مساڵ ئاگادارده‌كاته‌وه‌و خشته‌ی دوو ڕۆژی دابه‌شكردنی موچه‌ش ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی SNN كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌،  گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێ 5ی 11ی 2018، موچه‌ی مانگی 8ی 2018ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شبكرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6ی 11ی 2018، موچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌فه‌رمی گه‌نجینه‌كان له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ بدرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2018 6:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.