هەواڵ
حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پشووی چوارشه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پشووی رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌دات، كه‌ له‌عیراق كراوه‌ به‌پشوو، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رۆژه‌ ناكرێته‌ پشوو.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ی 11ی 2018، حكومه‌تی عیراق پشووی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان راگه‌یاندووه‌، سه‌باره‌ت به‌و پشووه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ SNNی راگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ی 11ی 2017 ده‌وامی فه‌رمییه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگانی حكومه‌تی هه‌رێم و پشوو نییه‌.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند: تائێستا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ه‌وه‌ هیچ رۆژێك له‌هه‌رێم نه‌كراوه‌ته‌ پشوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ئه‌و رۆژه‌ كراوته‌ پشووی فه‌رمی.

وتیشی: "رۆژی سێشه‌ممه‌ 20ی 11ی 2018، به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێًغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 2 هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 4:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.