هەواڵ
خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌رى ئاو ده‌ست پێده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی تاوتوێی‌ سیستمی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو ده‌كات و به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌مانگی 11ه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

سه‌ربه‌ست عوسمان به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدێك له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆبوینه‌وه‌، له‌سه‌ر سیستمی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو.

وتیشی:له‌مه‌ودوا له‌مانگی 11ه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر خولێك دوو مانگه‌، واته‌ دوومانگ جارێك خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ی پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خولێك ده‌درێت به‌هاوڵاتیان و ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یان به‌ست له‌خولی دووه‌می خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌دا غرامه‌یان بۆ ده‌كرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 100 هه‌زار دیناره‌.


SNN:

سۆران سه‌عید

 2 هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 5:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.