هەواڵ
هاتنی به‌نزین له‌ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .. عیراق به‌ده‌ركراوه‌
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌سه‌ر راگرتنی هاورده‌كردنی به‌نزین و نه‌وت له‌ئێرانه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: سزاكانی سه‌ر ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێم نابێت، چونكه‌ عیراق به‌ده‌ركراوه‌.

شاخه‌وان به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به‌ SNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 5ی 11ی 2018، كه‌ قۆناغی دووه‌می سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌هه‌موو رۆژه‌كانی دیكه‌ قه‌ره‌باڵغتر بوو.

وتیشی: "ئه‌مریكا خۆی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌شت وڵات به‌ده‌ركراون له‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته‌سه‌ر ئێران، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عیراقه‌، بۆیه‌ سزاكان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان نابێت".

راشیگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ راگرتنی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌ئێرانه‌وه‌و ئه‌مڕۆ ئیمزای  گومرگی هاورده‌كردنی نه‌وتی سپیمان كردووه‌، كه‌ هاتۆته‌ ناو هه‌رێمه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سزاكانی ئه‌مریكا هۆكارێكی سه‌ره‌كی نییه‌ بۆئه‌وه‌ی گرانی له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رهه‌ڵبدات، چونكه‌ یه‌كه‌م عیراق به‌ده‌ركراوه‌و جگه‌ له‌ئێرانیش ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سر، ئیراهیم خه‌لیم، ده‌روازه‌ی له‌گه‌ڵ سوریاو ئوردن هه‌یه‌.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 2 هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 6:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.